ئاسانکاری ئێران بۆ گەشتیارانی هەرێمی کوردستان/ ڤیزا لە کۆنسوڵگەری هەرێم دەدرێت
بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران وەک ئاسانکاری بۆ گەشتیارانی هەرێم بڕیاریداوە هەر کەسێک ئەگەر پاسپۆرتەکەی زیاتر لە سێ مانگی مابێت بۆ ئەوەی بەسەر بچێت، ڤیزای گەشتکردنی پێدەدرێت.